هێدج لە مارجینی نەرێنیدا
ستراتیژی هێدج بریتییە لە وەرگرتنی پێگەیەکی پێچەوانە لە جووتە دراوێکدا. بۆ نموونە ئەگەر بازرگانێک بە یەک لۆت پۆزیشنێکی درێژی بە یۆرۆ/دۆلاری هەبێت، ئەوا بە یەک لۆت پۆزیشنێکی کورتی هاوتا بە یۆرۆ/دۆلار دەکاتەوە. زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە بۆ یەک لۆتی بازرگانیکردن لەم جووتە دراوەدا، پەراوێزی 1000 دۆلار پێویستە (بەپێی لەڤرێج ڕێژەی پەراوێزەکە دەتوانێت بگۆڕدرێت)، بەبێ گوێدان بەوەی کە ئایا پۆزشنی کڕینە یان فرۆشتنە.
لەکاتێکدا لە بڕۆکەرەکانی Market maker ، ئەگەر پۆزیشنێکی درێژت هەبێت و لە هەمان کاتدا پێویستت بە کردنەوەی پۆزیشنێکی کورت بێت، پێویستت بە پەراوێزی زیادە هەیە کە هەزار دۆلارە. ئەمەش واتە ئەگەر پێویست بکات لە هەمان کاتدا هەردوو پۆزیشنی کڕین و فرۆشتنت هەبێت بۆ یۆرۆ/دۆلار، پێویستت بە دوو هەزار دۆلار دەبێت لە سەرمایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەراوێزەی کە باسکراوە. ئەم ڕێژەیە بۆ بڕۆکەرەکانی NDD هەمان ڕێژەی سەرەتایە، واتە هەمان هەزار دۆلار دەدەیت بۆ کردنەوەی هەردوو مامەڵە کردنی کڕین و فرۆشتن لەسەر یۆرۆ/دۆلار لە یەک کاتدا. بۆ نموونە ئەگەر مامەڵەی کڕینی دوو لۆت بکەیتەوە لەسەر یۆرۆ/دۆلار و یۆرۆ/دۆلار دابەزی و ئەکاونتەکەت زیانێکی زۆری بەسەردا هات و پەراوێزی ئازادەکەت نێگەتیڤ بوو، لەم بارودۆخەدا دەبێت زیانەکە لە برۆکەری market maker قبوڵ بکەیت یاخود پارە لە ئەژمارەکەت ڕابکێشیت و ئەژمارەکەت دابخەیت بەڵام بڕۆکەری NDD ڕێگەت پێدەدات بازرگانی فرۆشتن بکەیتەوە بە هەمان قەبارە لەسەر ئەژمارەکەت تاوەکو ساتێکی گونجاو دەدۆزیتەوە بۆ داخستنی لایەکی بازرگانییەکەت یان بڕیارێکی تر. ئەمە دەتوانێت ڕێگری لە ئەکاونتەکەت بکات لە کاڵ مارجن لە هەموو بارودۆخێکی بازاڕدا، جا چ زۆر ناجێگیر یان جێگیر بێت.
بەڵام برۆکەری market maker ناتوانێت ئەکاونتەکەت لە مەترسی ڕزگار بکات لەم حاڵەتانەدا مەگەر بازرگانەکە دووبارە ئەژمارەکەی پارەدار بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت زیانەکە لە ئەستۆ بگرێت یان پارەی پێویستی هەبێت بۆ ئەوەی بازرگانییەکی نوێ بکاتەوە یان زیانەکە قبوڵ بکات. سەرەڕای ئەوەی کە بازرگانەکە دەزانێت کە بازرگانییەکە دروست بووە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی بەڕێوەبردنی سەرمایە بە شێوەیەکی نەگونجاو یان خاڵەکانی چوونە ژوورەوەی هەڵە زیانێکی زۆری پێبگات. سەرنج بدە کە ئەمە بە هێجکردن لە کاڵ مارجن لە بڕۆکەرەکانی NDD ناوزەد دەکرێت.
سەرنج بدەن کە ئەمە پێی دەوترێت hedge in negative margin لە برۆکەری NDD. کەواتە پاراستن لە پەراوێزی نەرێنی لە پێناسەیەکی سادەدا واتە وەرگرتنی بازرگانی پێچەوانە لە کاتە گرنگەکاندا و نەبوونی پەراوێزی پێویست لە ئەکاونتەکەدا کە بەکاردێت بەبێ بارگاویکردنەوە لە بارودۆخە گرنگەکاندا.
-
-
STP
-
-
بەرهەمەکان
- دراوەکان
- کەلوپەلەکان
- کانزاکان
- نیشاندەرەکان
- دراوی کریپتۆ
-
پلاتفۆرم و ئامرازەکان
-
بەڵگەنامەکان
- مەرج و ڕێساکانی سایتەکە
- بەڵگەنامە یاساییەکان
- گلەیی و ناڕەزایەتی
- تایبەتمەندیەتی
- بەیاننامەی مەترسی
- بەیاننامەی دژە سپیکردنەوەی پارە
- بەیاننامەی ئیمەیڵ
- کوکیەکان
- زانیاری لەڤرێج
- سیاسەتی سکالپ
- ئەکاونتی ئاڵوگۆڕ و کۆمیسیۆن بەخۆڕایی